۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شاری بانە بریندار کرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کوردی ناوچەی بانە بەناوی محەممەد لە ئاکام تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە دوای بریندار کردنی بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە و هێنانی ئامبولانس دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری دوکتورەکان دایە.

وەک لە هەمواڵەکان ئەمڕۆ بڵاومان کردبۆوە هەر لەو ڕۆژردا و لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی وەزیر وەیسی دەکەوێتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەکانی ئێران و بە سەختی بریندار دەکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *