۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هێزە نیزامییەکانی ئێران دوو کاسبکاری کوردیان کوشت

چاونیوز: دوو کاسبکاری کوردی خەڵکی سەقز و ماکۆ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لێ ئەستێندرا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، رۆژی سێ شەممە ٢٢ ڕەزبەری ١٣٩٩، لە ئاکام ڕاوڕاوێنی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شوێن دوو کاسبکاری کورد کە گۆیا بە ماشێن باریان پێ بووە، لەبەر خێڕایی زۆر لە ترسی دەست بەسەردانەگرتنی بارەکەیان لەلایەن هێزەکانی حکومەت، ماشینی کاسبکارانی کورد هەڵدەدێرێ و کەسێک بە ناوی هیوا وەکیلی خەڵکی سەقز گیانی لەدەست دەدا و هاوڕێیەکەی تریشی بە برینداری دەگیرێ.

لە کردەوەیەکی تردا، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ماکۆ بەناوی ڕەسووڵ قادری ٢٨ ساڵانە لە نزیک شاری شووت بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەپێکن و دەیکوژن.

سەرچاوەیەک باسی ئەوەی کردووە کە، ڕەسووڵ چەند کەسێکی ئەفغانی پێ بووە و ویستوویەتی ئاودیوی وڵاتی تورکیەیان بکا، بەڵام هێزە نیزامییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکەن و وێڕای کوشتنی ڕەسووڵ لاوێکی ئەفغانیش فیشەکی وەبەر دەکەوێ و دەکوژرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *