۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری نەغەدە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی نەغەدە دەسبەسەر کرا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ئەمڕۆ پێنچ شەمە ڕێکەوتی ۲٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی شاوانێێ سەر بە شاری نەغەدە بە ناوی جەمشید حەمیدی ناسراو بە مەلا جەمشید کوڕی مەحمود لەیان هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کەسی خەڵکی بۆکان و مەریوانیش دوای دەسبەسەرکرانیان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری گیرانیان لەبەردەست دانییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *