۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و بریندار بوونی دوو هاونیشتمانی خەڵکی کرماشان

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی پاسگای دەوڵەتاوا تەقەیان لێکرا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩، ماشینی دوو هاونیشتمانی گەڕەکی دەوڵەتاوی کرماشان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی پاسگای ئەو شارەکە تەقەی لێکرا و لە ئاکام دا شۆفیری لاوی ماشینەکە بەناوی ئەشکان عەزیزی دەکوژرێ و هاوڕێیەکی دیکەی بەناوی بورهان عەزیزی بە سەختی بریندار دەکرێ.

سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاند، هێزە نیزامییەکان بە پاساوی ئەوەیکە ماشینی ئەو دوو لاوە پلاکی نەبووە تەقەیان لێکردوونە دوای تەقەکە کە زانیویانە فیشەک وەبەر لاوەکان کەوتووە، خێرا شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە و لە ترسی ڕابوونی خەڵک هەڵاتوونە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەریش هێزە ئەمنییەتییەکان لە شەهریاری تاران لاوێکی خەڵکی سنەیان بە ناوی کەژوان ئەڵماسی بەبێ هیچ هۆکارێک دەکوژن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *