۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەست دانی کرێکارێک لە سەقز و بریندار بوونی کرێکارێکی خەڵکی سنە

چاونیوز: دوو کرێکار لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە بریندار و گیانی لەدەست داوە.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عوسمان عەبدوڵلازادە لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەتەواو بە هۆی بەر بوونەوە لە سەربان گیانی لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی ڕەزبەر، کرێکارێکی خەڵکی دەڤەری سنە بەناوی مەولوود خانی کاتێک لە ئاوایی شیانی سەر بە شاری سنە سەرقاڵی کار کردن بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە بە سەختی بریندار دەبێ و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ئەو شارە دەگوازرێتەوە کە هەتا ئێستا وەهۆش نەهاتووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *