۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەسدانی ژنێکی کورد لە ورمێ بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “شێخ زەردی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ” بەناوی “زیبا ئیبراهیمیان” بەهۆی هەڵەی پزیشکێکی بنکەی تەندروستیی دزەی مەرگەوەڕ گیانی لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار “زیبا ئیبراهیمیان” کە نیشتەجێی شاری ورمێ بووە و چەند رۆژ بووە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی لە گوندی شێخ زەرد، لەوێ تەندروستی تێکچووە و گومانی تووشبوون بە کۆرۆنای لێکراوە، بەو هۆیەوە بردراوەتە بنکەی تەندروستی شارەدێی دزە و لەوێ پزیشکی بنکەکە دوو دەرزی لەسەریەک لێداوە، بەهۆیەوە تەندروستی زیاتر تێکچووە دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ کراوە و رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەوێ گیانی لەدەستداوە دواتر تەرمەکەی بردراوەتە ساردخانەی گۆڕستانی باغی ڕەزوانی ورمێ کە تایبەتکراوە بە ناشتنی تووشبووانی کۆرۆنا.
شایانی باسە کە کەسوکاری ئەو ژنە، سکاڵایان دژی پزیشکەکەی بنکەی تەندروستیی دزەی مەرگەوەڕ تۆمارکردووە و پزیشکی دادیش هێشتا بە فەرمی هۆکاری گیانلەدەستدانی زیبا ئیبڕاهیمیانی ڕانەگەیاندووە
جێگەوی وەبیر هێنانەوە کە ساڵانە لە ئێران بە دەیان کەس بەهۆی کەمتەرخەمیی ناوەندە دەرمانییەکانەوە و هەڵەی پزیشکیی گیانیان لە دەستدەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *