۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار کەنیشکە گەنجەکەی هەورامان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

چاونیوز: چوار کەنیشکە گەنجەکەی هەورامان دوای ٣١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز: رۆژی یەک شەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، چوار کچی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگان بەناوەکانی “نێرگز محەمەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مرادی”، هەرکام بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی کرماشان ئازاد کران.

ئەو چوار کچە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری کرماشان دەسبەسەر دەکرێن.
هەتا ئێستا دیار نییە کە ئەو چوار کچە بە چ تۆمەتێک گیراون.

ئاوایی میراولی سەر بە بەخشی باینگان، شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە کە نزیک ١٧٠ بنەماڵە و ٧٥٠ کەس حەشیمەتی هەیە، خەڵکی ئەم ئاواییە لە بنەماڵەی مەزنی ساداتن و بە کاری وەزێری و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *