۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکووژی شەش زیندانی لە بەندیخانەی ورمێ

چاونیوز: شەش زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

بەپێێ هەواڵی هەواڵدەرییە مافیی مرۆڤییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش کەس لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ هەوڵی خۆکوژیان داوە کە لە ئاکامدا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩، زیندانییەک لەو شەش بەندکراوە بەناوی کەریم خاجەپوور لە نەخۆشخانەی “خومەینی” ورمێ دوای چەند ڕۆژ کۆتایی بە ژیانی هات.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر، شەش کەسی زیندانیی بەندیخانەی ورمێ دوای شەڕ و کێشەیەک بۆ بەندی “ئەمن”دەگوازرێنەوە، لەوێدا کەریم خاجەپوور بە هۆی هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان، لە ڕێگەی خواردنی ورکە شووشە و خۆبڕی هەوڵی خۆکوشتنی داوە، دوای ئەم ڕووداوە لەبەر مەترسی مردنی بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە و هەر لەوێش بەهۆی سەختی برینەکانی کۆتایی بە ژیانی دێت.

چوار کەسەکەی دیکەی هاوبەندی کەریم، بەناوەکانی حوججەت دلارام، بابەک سۆفی، تەوحید غەزنەوی و کەسێکی تر بە ناوی میلاد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر ڕەوشی نالەباریان هەوڵی خۆکوژی دەدەن، بەلام وێڕای بریندار بوونیان و خراپی دۆخی تەندروستیان، بەرپرسانی زیندان وەنێویان دەکەون و بە لێدان و هەڕەشە لە هەموو چارەسەرییەکی پزیشکی بێ بەشیان دەکەن، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر وەزعی تەندرووستیان لەبەر دەست دانییە.

پێشتر چاونیوز لە هەواڵێک دا ڕایگەیاندبوو کە، عادڵ موکەڕەم زیندانی سیاسی کورد هەر لە بەندیخانەی ورمێ هەوڵی خۆکوشتنی دابوو و ئێستاش لە نەخۆشخانە لەژێر جاوەدێری پزیشکی دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *