۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە

چاونیوز: شەوی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری بڕوێشکانیی شاری بانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “یاسین فیکری” تەمەن ٢٢ ساڵیانە دەگرن و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن.
ئەو کۆڵبەرە لاوە کە لە سنووری بڕوێشکانی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە سووکایەتی پێکراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە هیچ شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە”.

فەرماندەی هەنگی سنووریی بڕوێشکانی لەگەڵ دوو سەربازی دیکە، کاتژمێر ٩ی شەو هەتا ٥ی بەیانی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان ڕاگرتووە و وێڕای ئەشکەنجە کردن و بێ ڕیزی و سووکایەتی بە موبایل فیلمیشیان لێ هەڵگرتووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *