۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز دەسبەسەر کرا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی سەقزی بە ناوی “حەسەن قادرنیژاد” ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ بەسەرداسەپاو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

سایەنی باسە کە حەسەن قادرنیژاد خێزاندارە و خاوەن مناڵێکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *