۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مەرگی کرێکارێکی خەڵکی ڕوانسەر و خۆکوژی مێرمناڵێکی دەڤەری پولدوختەر

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کرێکارێکی لاوی کورد، بە ناوی “یاسر سەعیدی” خەڵکی گوندی “حەسەن‌ئاوای شەلە”ی سەر بە ڕوانسەر بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆر، لە نزیک گوندی “بەوراوا” گیانی لەدەست دەدا.

لەلایەکی دیکەوە بە پێێ هەواڵی “خۆڕاگری”، ڕۆژی پێنج شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵانە لە شاری پۆلدۆختەر سەر بە پارێزگای لۆرستان، لەبەر کێشەی خێزانی و ئابووری ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو کە دواتر بە هۆی زۆری برینەوە گیانی لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *