۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

اوەندی هەشتەگ فۆر کورد بۆ مەحکووم کردنی کوشتاری کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە

چاونیوز: ناوەندی هەشتەگ فۆر کورد بۆ مەحکووم کردنی کوشتاری کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە…

دەقی بانگەوازەکە کە بۆ چاونیوز هاتووە:

کوردستانیان و ئازادیخوازانی گشت جیهان!

هەروەک ئاگادارن خەڵکی کوردستان و ئێران بە گشتی بە قەیرانێکی ئابووری تاقەت پڕووکێندا تێپەڕ دەبێ کە دەر ئەنجامی زیاتر لە چوار دەیە لە دەسەڵاتداری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە کە بە سیاسەتە پاوانخوازەکانی لە ڕێگای یارمەتیدانی گرووپە تیرۆریستیەکان و ناردنی مادە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی جیهان و بازرگانی ڕەش، سیستەمی بانکی گەندەڵ و ناڕوون و ڕانتی کە زۆربەی دەسەڵاتدارنی ئەم ڕژیمە لەوانە کار بەدەستە پلە بەرزەکانی سپای پاسداران و بەسیج بە دزینی سەرمایە و داهاتی خەڵکی ستەم لێکراو بە دەیان تریلیۆن دۆلاریان وەکوو سەرمایە و موڵکی شەخسی خۆیان تاپۆ کردووە. بە لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی خاوەن سەرچاوە سرووشتیەکان، کانزاکان و وزەیە و لەوانەش نەفت و گاز بەڵام بە درێژایی دەسەڵاتی ئەم ڕژیمە داهاتی نەفت و گاز خەرجی گرووپە تیرۆریستیەکان و تاقمێک لە مەلاکانی قوم و نەجەف کراوە و خەڵکی ئێران و کوردستان بە گشتی لە داهاتی فرۆشی بێ بەش کراون. ئەم لە حاڵێکدایە کە دابینکردنی هەلی کار لە ناوچە کوردیەکان لە کەمترین ئاستی خۆیدایە و بە دەگمەن دەتوانی کارگە و کارخانەیەکی بەرهەم هێنان دەست نیشان بکەیت. جیا لە هەموو ئەم هەڵاواردنە ئابووری و داهاتیانە بە سەدان گەنجی خوێندەواری کورد کە لە بە پلەی باشی خوێندەواری بە هۆی وەر نەگیرانیان لە لایان ناوەند و دەسگا دەوڵەتیەکان بە ناچار ڕوویان کردوەتە پیشەی پڕ مەترسی کۆڵبەری.
سەرەڕای هەموو ئەم هەڵاواردنانە، سیستەمە گەندەڵ و ڕانتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیجازەی دابینکردنی بژێویی ژیان بە کوردان بێ بەش لە هەموو داهات و سەرچاوەکانی کار نادات کە بە ناچار ڕێگای کاسبکاری و کۆڵبەری دەگرنە بەر تا داهاتی خۆیان و بنەماڵەیان دابین بکەن و هەر جارەو بە بیانوو وتۆمەتگەلی بێ بنەما و دوور لە راستی خەڵکی کورد دەکاتە ئامانج و ڕۆژانە کۆڵبەرانی کورد دەبنە قوربانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم.
بۆیە وەکوو ناوەندی هەشتەگ فۆر کورد وبەپێی ئەرکی نەتەوەیی و ئینسانی داوا لە هەموو کوردان و یەکسانیخوازانی جیهان دەکەین بە دم بانگەوازی ئێمە بۆ مەحکووم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە قەتڵ و کوشتاری کۆڵبەرانی کوردەوە بێن و نارەزایەتی خۆیان بە گوێی دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژیمە تاوانبارە بگەیێنن.
ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی ئۆکتۆبر بەرانبەر لەگەڵ ٦ی خەزەڵوەر سەعاتی ٣ بە کاتی ناوەندی ئورووپا و ١٧:٣٠ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو کاتی بەڕیوەچوونی هەڵمەتی تویتێری لەلایان ناوەندی هەشتەگ فۆڕ کوردەوە دیاریکراوە.

ناوەندی هاشتەگ فۆر کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *