۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو چالاکی سیاسی کورد مەترسی ڕادەستکرانەوەی بۆ ئێرانیان لەسـەرە

چاونیوز: دوو چالاکی سیاسی کورد لە وڵاتی ڕۆمانیا و سوئێد مەترسی ڕادەستکردنەوە بۆ ئێرانیان لەسەرە.

بە پێی زانیارییەکای چاونیوز، کاوان حەیدەری، ئەندامی حیزبی دێموکرات بۆ جاری دووهەم لە پارێزگای مونشن، باژێری ئێردینگ Erding، لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کراوەتەوە و دەیانهەوێت دیپۆرتی ڕۆمانی دەکەنەوە.

وڵاتی ڕۆمانیا جاری پێشوو بڕیاری دابوو کاوان حەیدەری ڕادەستی ئێران بکاتەوە کە بە هەوڵی هەموو لایەک بوو بە هۆکاری پێشگرتن لەو جینایەتە، بەڵا دواتر کاوان گەیشتەوە ئاڵمان و ئێستاش تووشی ئەم چارەنووسە دژوارە بووە.
نابراو ئێستا لە کەمپێکی داخراوی وڵاتی ڕۆمانیاییە و پێێ گوتراوە کە بەو زوانە ڕادەستی تورکیە یان ئێران دەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، چالاکێکی تر کە ئەویش هەر ئەندامی حیزبی دێموکراتە دوای ٩ ساڵ مانەوە لە وڵاتی سوئێد داوای پەنابەرییەکەی ڕەد کراویتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە بۆ ئێران دیپۆڕت بکرێتەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە ناوی سەید زەکەریا حوسێنییە کە لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی سوئێد پێیان ڕاگەیاندووە، دەبێ خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵیت دەنا ڕادەستی ئێران دەکرێتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ولاتی تورکیە پەناخوازێکی کورد بەناوی عادڵ بەهرامی ڕادەستی ئێران کردەوە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو کەسە لەبەر دەست دانییە، هەروەها دوای نزیک بە دوو مانگ وێڕای هەوڵ و ماندووبوونی کەسانی دڵسۆز و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسی جەلال پیرۆتی لە وڵاتی یۆنان ناڕوونە(ناوبراو لەلایەن ئێرانەوە داوای کراوە و ئێستا لە زیندانێکی وڵاتی یونان دەسبەسەر کراوە.)

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لەسەرجەم ناوەندە جیهانییەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ دەکا، وێرای پشتیوانی کردن لێیان، هەوڵ بدەن ئەو دوو وڵاتە تێبگەهێنن کە لە ئەگەری ڕادەوستکردنەوەی ئەو دوو چالاکە، مەترسی گرتن و زیندان و تەنانەت ناڕوونی چارەنووسیان لە ئارا دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *