۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ڕاگوازرا.

چاونیوز: مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور، مامۆستای ئایینی شاری پیرانشار، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، بەرەو بەندیخانەی شاری ورمێ ڕاگویزرا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەڵێنی بە بنەماڵەکەی درابوو کە ماموستا ئازاد دەکرێ، مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای مزگەوتی ئەندێزێێ سەر بە شاری پیرانشار دوای مانگێک لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.

ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کاتێک کە لە ماڵ نەبووە، هێزه ئەمنییانە پشکنینی ماڵەکەیان کردبوو و دەستیان بە سەر هەندێک لە کەرەستە شەخسییەکانی داگرتبوو، دواتر بە تەلەفۆنی خێزانی ماموستا زەنگی بۆ لێدەدرێ و هەڕەشەی ئەوەی لێدەکرێ خێرا بگەڕێتەوە ماڵێ کە لە سێڕێیانی پەسوێ پێش ئەوەیکە بگاتەوە دەگیرێ و هەر لەوێ بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ دەگوازرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *