۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە شاری شنۆ

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی بیمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بەناوی فارووق عەزیزی دوای ئەوەیکە بە تەلەفۆنی ژمارە تایبەت بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ دەکرێ، دەسبەر دەکرێ.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەتا ئیستا لە دانی هەر جۆرە وڵام و زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هۆکاری گرتنی، بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە.

سەرچاوەیەک باسی لەوە کردووە کە، کوڕێکی فارووق عەزیزی ئەندامی حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامییە هەربۆیە شیمانەی ئەوە دەکرێ، بۆ گوشار هێنانە سەر کوڕەکەی ناوبراو دەسبەر کرابێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *