۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

جینایەتی بەرپرسانی ڕێژیم لە ژێر پاساوی پەتای کۆرۆنادا

چاونیوز: پەتای کۆرۆنا بۆتە هۆکارێک بۆ بازرگانی و جینایەتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەخۆشخانەکانی ڕێژیمدا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز، بەپێی لێدوان و قسەی چەند کەس لەو بنەماڵانەی کە ئەندامانی خێزانەکەیان لەم دواییانەدا لەدەستداوە و لە نەخۆشخانەکانی ڕێژیمدا بە بیانووی پەتای کۆرۆناوە بە بێ ئەوەیکە تەرمەکەیان ببینن بە خاک سپێردراون دەردەکەوێ کە، بەرپرسانی نەخۆشخانەکانی ڕێژیم بە هاوکاری ئۆڕگانە ئەمنییەتییەکان لە گشتگیربوونی پەتاکە و ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی کە لە نێو خەڵکدا بڵاویان کردۆتەوە بە خراپی کەڵک وەردەگرن و لە هەندێ لەو ڕاپۆرتانەدا هاتووە کە بە بیانووی کۆرۆناوە ئەندامانی جەستەی نەخۆشەکان دەردێنن و بازرگانییان پێوەدەکەن و پاشان پارەیەکی زۆریش لە بنەماڵەکان بۆ تێچووی نەخۆشخانەکان وەردەگرن و لە شوێنێکی نادیاردا دەیاننێژن ،کەسیش هەم لە بەر مەترسی تووشبوون بە پەتاکە و هەمیش لە بەر قەدەغە بوونی هاتۆچۆی خەڵک بۆ ئەو شوێنانە ناوێرن تەرمی ئازیزانیان ببینن و ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ کەڵک وەرگرتنی خراپی ڕێژیم لەم بارودۆخە و لە ڕاستیدا کوشتنی خەڵکی بێتاوان و خولقاندنی جینایەتێکی دیکە گوایە بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو پێوەندییەدا مەنسوور مرادی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی وڵاتی سویس بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک لەسەر چۆنیەتی کوشتنی دایکی بە ناوی ” ئامینە قادری” لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەی” دوکتور قولی پوور”ی بۆکانەوە دەڵێ: ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی کە دایکم بە ناوی ئامینە قادری، نەخۆش دەکەوێ و دەیبەنە نەخۆشخانەی ” قولی پوور”ی بۆکان و تا ماوەی ٦ ڕۆژ کە لە نەخۆشخانە دەبێ و خۆیشم قسەم لە گەڵی کردووە دۆخی تەندروستیی زۆر جێگیر و باش بوو بەڵام پاش ٦ ڕۆژ بەرپرسانی نەخۆشخانە بە بنەماڵەکەم ڕادەگەیەنن کە ” ئامینە قادری گیانی لەدەستداوە و دەیانەوێ بیبەنە ساردەخانە بەڵام بنەماڵەکەم کە ئاگاداری بارودۆخی دایکم دەبن ئیزن نادەن و لەسەر پێداگریی ئەوان دیسان دایک دێننەوە بۆ سەر تەختەکەی خۆی و دەردەکەوێ کە دایکم گیانی لەدەست نەداوە و زیندووە، پاش ٧ کاتژمێری دیکە بنەماڵەکەم دەکەنە دەرەوە و ناهێڵن دایکم ببینن و پاشان هەواڵ بە بنەماڵەکەم دەدەن کە دایکتان گیانی لەدەستداوە و بردوومانە ناشتوومانە و ئێوەش بۆتان نییە تەرمەکەی ببینن.
ئەو ڕەفتارەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی قولی پوور لە شاری بۆکان ئەوە دەسەلمێنێ کە بە ئەنقەست و بۆ فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی خەڵکی بێتاوان دەیانکوژن وبازرگانی بە جەستەی خەڵکەوە دەکەن کە لە ڕاستیدا ئەمە جینایەتێکی ئاشکرایە کە هەر لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسە جینایەتکارەکانی دەوەشێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، دوێنێ(دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر) لە شاری بانە هەواڵێک بۆ چاونیوز هاتووە کە دەگوترێ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەلیکۆپتێرێکی خاچی سوور هاتووتە بانە و لەسەربانی نەخۆشخانەی ڕازی بانە هەڵنیشتووە و دوای هاتنی چەند ئامبولانسێک دووسێ کەس سندوقێکی جێگای گومان دەگەڵ خۆیان دەبەنە ناو کۆپتێرەکە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، خەڵک ئیتر گومانی لە نەخۆشخانەکانیشە و پرسیاری ئەوە هەیە کە بەناوی کۆڕۆنا بازرگانی بە جەستەی خەڵک دەکرێت؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *