۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک لەبەر هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: شوانێکی ناوچەی لاجانی پیرانشار لە دەڤەری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، تەرمی هەڵاوەسراوی شوانێک بە ناوی جەماڵ دوورباش کوڕی مەحموود(گوڵاوی) خەڵکی ئاوایی کانی باغی پیرانشار، لە ئاوایی ئاسناوێی شاری شنۆ دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: جەماڵ دوورباش نزیک حەوتوویەک دەبوو بێ سەروشوێن بوو، ناوبراو لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستکورت بوو و بە ناچاری لە دەڤەری شنۆ شوانەتی دەکرد، لەم دواییانەدا جگە لە کێشەی ئابووری تووشی کێشەی خێزانیش ببوو.

جێگای ئاماژەیە لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ، ٩١ هاونیشتمانی کورد بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *