۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوارکەس لە ئاوەکانی ئورووپادا خینکان

چاونیوز: چوار لاو و مناڵ لە دوو بنەماڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی پەڕینەوە لە ئاوەکانی نێوان فەرانسە و بریتانیادا خنکان.

چاونیوز، چوار کەس لە دوو بنەماڵەی کورد بە ناوەکانی”ڕەسووڵ ئێران‌نژاد، تەمەن ٣٥ ساڵ، شێوا محەممەدپەناهی تەمەن ٣٥ ساڵ، ئانیتا ئێران‌نژاد تەمەن ٩ ساڵ، ئارمین ئێران‌نژاد تەمەن ٦ ساڵ، هەروەها ئارتین ئێران‌نژاد تەمەن ١٥مانگ کە هەتا ئێستا چارەنووسی لە ئاوەکاندا نادیارە، خەڵکی گوندی گوڵێنی شاری سەردەشت، لە کاتێکدا لە گەڵ چەندین بنەماڵەی دیکە کە دەیانویست لە کاناڵی مانشی نێوان ولاتانی فەرانسە و بریتانیا تێپەڕن، پاپۆڕەکەیان ژێر ئاو دەکەویت و بەم هۆیەوە گیانیان لە دەستدەدەن.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتەرز، ٤کەس کە دوویان لاو و دووەکەی دیکە مناڵ بوونە لە ئاکام ئەم ڕووداوە خینکاون و ١٥ کەسی تر لە مسافیرانی پاپۆڕەکە ڕزگاریان بووە و ئەمە بە پڕتێچوترین ڕووداوی نوقم بوونی پاپۆڕ لە بەستێنی باکووری فەرانسە دێتە ئەژمار.
هەر لەم پێوەندییەدا بووریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد و تەکووزی کرد کە لە بەرامبەر ئەو گروپانەی ئەو جینایەتانە دەکەن ڕادەوەستن و لە هیچ چالاکییەکی بە دژیان درێغی ناکەین.

لە ئێران بە گشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، بە هۆی باری ئابووری خراپ، سەرکوتی خەڵکی بێ دەرەتان و ناڕازی، ڕچاونەکردنی بەها مرۆییەکان و ئازادییە تاکە کەسییەکان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانە، خەڵک بە لێشاو ڕوو لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەن و لەم ڕێگە پڕ لە مەترسییەدا گیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دەخەنە مەترسیەوە. هەر بەپێی دوامین ئاماری ناوەندەکانی توێژینەوەی ئێران سەتا ٦٣ی خوێندکارانی ئێران دەیانهەوێ لە ئێڕان نەمێنن و بۆ ژیانێکی ئازاد و خوێندن ڕوو لە ڕۆژئاوا بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *