۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار کەس لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران و زیندانییەک بەلە سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: چوار کەس بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدران، زیندانییەکی دیکەش بەرلە ئێعدام کردنی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، سپێدەی ڕۆژی پێنج شەممە(ئەمڕۆ) ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، چوار زیندانی کە بە کوشتنی بە ئانقەست مەحکوم ببوون لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران.

ناوی ئەو چوار کەسە کە ئەم بەیانییە لەسێدارە دران بریتین لە، مووسا ڕەحمانی، مورتەزا حەیدەری، یاسین پورمحەمەدی و ئیرەج ناوێک.

زیندانییەکی دیکەش بە ناوی عەلی مەلەکی کە ئەویش بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدام(قەساس)ی درابۆیێ، چەند کاتژمێرێک پێش بەڕێوەچوونی حوکمەکەی بە شتێکی تیژ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *