۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور بەدانانی بارمتەیەکی قورس لە زیندان ئازاد بوو

چاونیوز: ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای ئایینی ناوچەی پیرانشار بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەکاتی ئازاد بوو.

بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای ئاوایی ئەندێزێ سەر بە شاری پیرانشار و خەڵکی ئاوایی خراپە، دوای ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەر کردنی بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کاتێک کە لە ماڵ نەبووە، هێزه ئەمنییانە پشکنینی ماڵەکەیان کردبوو و دەستیان بە سەر هەندێک لە کەرەستە شەخسییەکانی داگرتبوو، دواتر بە تەلەفۆنی خێزانی ماموستا، زەنگی بۆ لێدەدرێ و هەڕەشەی ئەوەی لێدەکرێ خێرا بگەڕێتەوە ماڵێ کە لە سێڕێیانی پەسوێ پێش ئەوەیکە بگاتەوە دەگیرێ و هەر لەوێ بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ دەگوازرێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەڵێنی بە بنەماڵەکەی درابوو کە ماموستا ئازاد دەکرێ، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازرابۆوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *