۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

چاونیوز: کۆڵبەرێک بە تەقەی بەئانقەست و ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی “ئاوارە فەتحی دوست” ٣٤ ساڵە خەڵکی ئاوایی ئاڵیەمەرانی ناوچەی میراوێی سەردەشت لە نزیک گوندی زەڵێ سەر بە باژێری قەڵادزێ(باشووری کوردستان) بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران بەتوندی بریندار دەبێ.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی راگەیاند کە، دوای تەقە لێکردنەکە و بریندار بوونی ئاوارە، خەڵکی ناوچەکە بەهانایەوە دەچن و بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزەیان گواستووتەوە و ئێستا لەو نەخۆشخانەیە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *