۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٣) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی دوازدە…

٣. ڕێزگرتن، ئایا پێگەی کۆمەڵایەتی تاک بۆ چۆنیەتی ڕەوشی بنەماڵەیی بۆ کاتی لەدایک بوونی دەگەڕێتەوە؟ یان باقی تایبەتمەندییەکانی تر، جیا لە شیاو بوونی تاک؟
٤.ئاسوودەیی، ئەو سیاسەتانەی لەهەمبەر کۆنترۆڵی زاوزێ، پاراستنی بەساڵاچوان، بەرگری لە خەڵک لەبەرامبەر ڕووداوەکان، نەخۆشە و لەکار کەوتن، پێش گرتن بە توندووتیژی کەسی و گشتی، ساخلەمی، ئاسایش و ئاسوودەیی، هەتا چەند بۆ خزمەتی خەڵکی بووە؟
٥.شارەزایی، شاندی سیاسی کۆمەڵگا هەتا چەندە لە ڕەخسانی دەرفەت بۆ دۆزینەوە و ڕاهێنانی کارامەیی جێ پەسندی کۆمەڵایەتی بۆ هەموولایەک پابەندە؟ ئایا دەستوێڕاگێشتنی گشتی و بەرامبەر بە پێداویستییەکانی پەروەردە بوونی هەیە؟ ئەو شارەزایی و کارامەییەی تاکەکانی کۆمەڵگا؛ دەست نیشان و هاوکاری کراون؟
٦.تێڕوانین، کۆمەڵگا هەتاچەند یارمەتی کۆکردنەوە و ڕاگواستنی زانیارییەکان دەکات؟ بۆ میناک ئایا ئازادی چاپەمەنی، لێکۆڵینەوە و ڕاپۆڕتەکان دابین کراوە؟ هاوکارییە ئەرێنییەکانی وەک هاندان و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان هەتا چەند کراوە؟
٧.پەرستن، شاندی سیاسی کۆمەڵگا چ قاس پشتیوانی لە ئازادی پەرستن و پرۆپاگەندەی دینی دەکات؟
٨.خۆشەوسیتی، چەندە پشتیوانی لە بنەماڵە و باقی دامەزراوە خزمایەتییەکان و یەکێتی خێزانی کراوە؟
ئەو بیرمەندانەی باسمان کردن؛ تەوفیرێکی زۆر لە نێوان داواکاری هاوبەش و فرەی مەردم بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان لەلایەک و هەروەها “حەشیمەت، سەرچاوە و ڕێوشوێنی جێگیر” وەک “هۆکارگەلی ژینگەیی” دەست وێڕاگێشتنیان لەلایەکی تر هەیە. ئەم جیاوازییە بە هۆی بەرهەمی کورت ماوە بووە و بەرژەوەندی هاوبەشی زاف لە بەهای مەزنایەتی هەروەک بەرژەوەندی تایبەت کە لە ئاکام هۆکارگەلی مەیل و ئینتیما خۆیا دەبێت. بە باوەڕی ئەوان، ئاکامی کۆتایی گێشتن بە کۆمەڵگای جیهانییە کە لەوێدا دابەش کردنی دێموکراتیک، بایەخ و بەهاکان هان دەدرێن، سەرجەم سەرچاوەکان بە هاوسەنگی وبێ جیاوازی لەبەردەستن و پشتیوانی لە کەڕامەتی ئینسانی وەک بەرزەئامانج دەبێتە هێڵی سەرەکی کۆمەڵایەتی.
٢. لەبواری ئۆلی:
لە کتێبە پیرۆزەکانی هەر سێک ئۆلی سامی(جوولەک، کریستیان و ئیسلام)بە ڕوونی باسی بەخشینی کەڕامەت و مەزنایەتی مرۆڤ؛ لەئالی خواوە کراوە. پلەی تایبەتی مرۆڤ لە نێوان خولقێنراوەکان وەک بوونەوەرێک کە خوا بە باشترین شێواز خەلقی کردووە و لە ڕۆح و هەناسەی خۆی پێداوە، هێزی بیر کردنەوە، زانست و دەستەڵاتی پێداوە و لە بان فریشتەکانی ڕۆنیشاند، لە سەرچاوە ئۆلییەکان باسیان کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *