۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژی کچێکی قوتابی خەڵکی سەقز

چاونیوز: کچێکی تەمەن ١٧ساڵانەی خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە خەڵکی شاری سەقز بەناوی پەریا عابدی(مازوارە) کچی مستەفا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی سەرچاوەکان لەشاری سەقز، ئەو کچە کێشەی بنەماڵەییان هەبووە و لە ڕێگاه خۆ هەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پشکی خۆکوژییەکانی مناڵان و مێرمناڵان لە ئێران سەتا ٧ ڕاگەیەندراوە کە لەماوەی ئەمساڵ دا ئەم ڕێژەیە بەرەو هەڵکشانی زیاتر چووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *