۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەحمەد مەمەندی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ئەحمەد مەمەندی کە لە ناوچە کوێستانییەکانی سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ، لەبەر سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەحمەد مەمەندی دوێنێ ٢٦ی خەزەڵوەر لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیک کۆنە پایگایەک لە گوندی “پارستان” سەر بە شاری سەردەشت، تووشی ئەو ڕووداوه بووە و خێرا بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت دەگوازرێتەوە بەڵام لەوێش لەبەر سەختی برینەکەی هەروەها خوێن لەبەر ڕۆیشتنی زۆر خێرا بەرەو نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ بەڕێ دەکرێ.

لەئاکامدا ئەمڕۆ ٢٧ی خەزەڵوەر هەر لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *