۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی ٧ کەس لە کوردستان

چاونیوز: ٧ هاونیشتمانی لە شارەکانی پیرانشار و پاوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، شەوی یەک شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، شەش کەس بەناوەکانی نەجمەدین سوخەنوەر، شۆرش عەبدوڵڵانژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی ئاوایی گەرگولی سەرێ هەروەها دوو کەسی دیکەی خەڵکی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی عەلی جۆڵا و سمایل حاجی عەبدوڵڵا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ڕەحمان ئاجی دوای شەووڕۆژێک لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کراوە.

لەلایەکی دیکە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، هاونیشتمانییەکی ئەو شارەیان بە ناوی نەبی وەیسی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە گوازراوەتەوە.

هەتا ئێستا هۆکاری گرتنی هیچ یەک لەو کەسانە دیار نییە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو گیراوانە و بە شێوەیەکی پڕسووکایەتی دەسبەسەریان کردوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *