۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کچ و کورێکی لاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: کچ و کوڕێکی تازە دەزگیران لە دەڤەری دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ندا حدودی و ڕامین ئەوسەتی دوو دەزگیرانی لاوی ئاوایی حاجیاوا سەر بە شاری دێولان، بەهۆکاری ناڕوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە بە چاونیوزی ڕایگەیاند، ندا حدودی پەیام بۆ دەزگیرانەکەی دەنێریت و پێی دەڵێ(لەبەر ئەو هۆکارانەی کە خۆیان زانیویانە) خۆم هەڵداوەسم و کۆتایی بە ژیانی خۆم دێنم، هەتا ڕامین دەگاتێ، تەرمی بێ گیانی ندا هەڵاوەسراوە و دوای بینینی ئەو دیمەنە کارەساتبار و دڵتەزێنە ڕامینیش بە چەکی گەرم هەر لەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *