۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی دەڤەری هەورامان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران کوژرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی هەورامان تەخت بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە نیزامییەکان تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئێوارەی ڕوژی سێ شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی هەورامان تەخت سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بەناوی سەعدی ڕۆستەم نژاد بە فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران بێ هیچ سووچ و تاوانێک کوژرا.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی گوت: دەستەیەک لە هێزە نیزامییەکان بە پاساوی هەبوونی کۆڵبەر و کاسبکار خێرا بەرەو هەورامان تەخت دێن و لەوێش تەقە لە خەڵک دەکەن، کە لە ئاکام دا سەعدی کە لای دووکان وەستابوو، فیشەک وەبەری دەکەوێ و لەبەر سەختی برینەکانی هەر لەوێ گیانی لەدەست دەدا.

سەرچاوەی چاونیوز باسی لەوەش کرد، دوای ئەم ڕووداوە دڵ تەزێنە خەڵکی هەورامان لێیان وەدەست دێن و بە داروبەرد بەرگری لە خۆیان دەکەن و هەتا درەنگانی شەو شەڕ و تەقە و بەربەرەکانی هەر بەردەوام بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *