۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاگواستنی بەندکراوێکی سیاسی بۆ شوێنێکی نادیار

چاونیوز: چەنگیز قەدەم خێر لە بەندیخانەی مەسجدسولێمانەوە بەرەو جێگایەکی ناڕوون گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، روژی سێ شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، چەنگیز قەدەم خێر زیندانی سیاسی خەڵکی کامیاران لە زیندانی مەسجدسلێمانی خوزستانەوە بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

چەنگیز ڕۆژی ١٤ی ڕەشەممەی ٩٨ لەهەمبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەگەڵ دانی مورەخەسی مانی لە خواردن گرتبوو و ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەشەمە دوای خوێنڕێژی توندی گورچیلەکانی لەسەر داوای دوکتور کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا و لەوکاتییەوە تووشی ئازاری زۆری کولییەکانی بووە.
بەرلە گواستنەوەکەشی دوکتورەکان پێیان ڕاگەیاندبوو کەلەبەر بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرروسی کۆڕۆنا ناتوانن گورچیلەکانی عەمەل بکەن.

چەنگیز قەدەم خێڕ ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٠ لە دەوروپشتی سنە لەلایەن سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا و بە برینداری دەسبەسەر دەکرێ.

دواتر بە تۆمەتی”هەوڵ دان بە دژی تەناهی نەتەوەیی” و ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ٤٠ ساڵ زیندانی وێڕای تاراندن بۆ بەندیخانەی مەسجدسولێمانی بەسەردا سەپا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *