۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی شنۆ و سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سنووریی ئێران کوژران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹، دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەکانی شنۆ و ورمێ بە تەقەی ئانقەست و ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری شنۆ لە شوێنەک نێوان پایگاکانی زورمازوو و ئێحسان کوژران.

سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕایگەیاند: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی پرداوێ سەربە شاری شنۆ بەناوی وەسیم فەردین زادە کوڕی حوسێن تەمەن ۲۲ ساڵە وێڕای کاسبکارێکی دیکە بە ناوی هاکان محمدزادە ناسراو بە حاکۆ خەڵکی دەڤەری سەڵماس و دانیشتووی شنۆ ئەو دوو کەسەن کە کوژراون.

سەرچاوەکە ئەوەشی گوت کە، هێزە نیزامییەکان تەنیا تەقەی ئانقەست و ڕاستەوخۆیان لەو دوو کەسە کردووە و ئێستا تەرمی وەسیم دەدەست هاوڕێیەکانی دایە بەڵام تەرمی حاکۆ کەوتە دەست هێزە نیزامییەکان و دیار نییە چیان بەسەر هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *