۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان

چاونیوز: لە حەوت مانگی ساڵی ٩٩ی هەتاویدا، زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان تووشی ڕووداوی کاربوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، بەڕێوەبەری پزیشیکیی یاسایی کرماشان ڕایگەیاند کە لە حەوت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوون کە ٣٢ کەسیان گیانیان لە دەستداوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار زۆر زیادی کردووە. ساڵی ڕابردوو ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٢ کەسیش بریندار ببوون.

لە نوێترین ڕووداودا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کرماشانی بەهۆی هەژاری و دەسکورتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە کە نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران، نەبوونی ئەزموونی کار، بەربوونەوە لە بەرزایی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونی کرێکاران بە ڕووداوی کارن و زۆر جار ئەو کرێکارانە لە لایەن خاوەن کارەوە بیمە ناکرێن و دوای ئەوەی تووشی ڕووداوی کار دەبن هیچ تێچوویەکی دەوا و دەرمانیان پێنادرێتەوە.

حکوومەتی ئێران لە رووی پاراستنی ئەمنییەتی گیانیی کرێکاران یەکێک لە کەمتەرخەمترین وڵاتانی جیهانە وساڵانە بە سەدان کرێکار لە شوێنی کارەکانیان تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیان لە دەست دەدەن یان نقوستان دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *