۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان دوای لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی مەریوان بەناوەکانی ئیسماعیل ڕاستی، ئاراس قادری و موحسێن ڕەسایی دوای لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کران.

ئاراس و موحسێن ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر و ئیسماعلی ڕۆژی ٢٣ی خەزەلوەر بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *