۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی لە سەقز کوژران و دەسبەسەر کران

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و هاونیشتمانییەکی دیکەش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێگای سەقز دیواندەڕە بە گومانی هەبوونی باری قاچاغ تەقە لە ماشێنێک دەکەن و بەم هۆیەوە تووشی هەڵدێران دەبێ و شۆفیری ماشێنەکە بەناوی سامان(یەحیا) جۆشەنی گیانی خۆی لەدەست دەدا.

لەلایەکی دیکەوە و لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بەناوی عیرفان مورتەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەگیرێ و دوای چوار ڕۆژ ڕاگرتن بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد دەکرێ.

سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، عیرفان پێشتر بۆ چەند ساڵێک ئەندامی حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و دواتر پشتی واز هێنان لەو حیزبە لە ڕەشەمەی ٩٨ دەگەڕێتەوە سەقز و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەگیرێ. چەند جاری دیکەش عیرفان بانگی ئیتلاعات دەکرێ و بۆ ماوەیەک لە گرتنگە ڕادەگیرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *