۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ کەسێکی بە توندی بریندار کردووە

هەر ئێستا…

تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ کەسێکی بە توندی بریندار کردووە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنێک بەناوی هەوارە ئێسک سەر بە دەڤەری شاری شنۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن ٤٢ ساڵە بەناوی عەزیز ڕونما بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی راگەیاندووە، عەزیز ڕونما چەند سەر مەڕێکی پێ بووە و لە خاڵی سنووری هەوارە ئێسک کەوتووتە سەر مین و لاوقێکی پەڕیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *