۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عەزیز ڕونما بریندارەکەی تەقینەوەی مین لە شنۆ گیانی لەدەست دا

چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، “عەزیز ڕوونما” تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی پۆلێی سەر بە شاری شنۆ، کە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ناوچەی “هەوارە ئێسک” لە خاڵی سنووریی ئێران و عێراق لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار ببوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە حاڵی ڕەوانەکردنی مەڕ و ماڵات بۆ هەرێمی کوردستان بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە، بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *